پاپا فرانسیس چاوی به باوكی ئالان كوردی ده‌كه‌وێت و له نزیكه‌وه گوێ بۆ مه‌ینه‌تییه‌كانی ده‌گرێت

K24- هه‌ولێر:
پاپا فرانسیس له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری هه‌ولێر، چاوی به باوكی ئاڵان كوردی كه‌وت، كه به‌ر له شه‌ش ساڵ ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی ئالان له یه‌كێك له كه‌ناراوه‌كانی توركیا به خنكاوی دۆزرایه‌وه و دواجار وێنه‌كه‌ی بوو به هێمایه‌ك بۆ نه‌هامه‌تییه‌كانی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی سووریا، كه هه‌وڵی راكردن له جه‌نگیان ده‌دا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڤاتیكان رایگه‌یاند، پاپا فرانسیس كه ئه‌مڕۆ كۆتایی به سه‌ردانه مێژووییه‌كه‌ی بۆ عێراق هێنا، له كۆتایی قوداسه‌كه‌یدا له شاری هه‌ولێر چاوی به عه‌بدوڵڵا كوردی، باوكی ئالان كوردی كه‌وت.
له به‌یاننامه‌كه‌ی ڤاتیكاندا هاتووه، "پاپا كاتێكی درێژی له‌گه‌ڵ باوكی ئاڵان كوردی به‌سه‌ر برد و توانیی له رێگه‌ی وه‌رگێڕه‌كه‌یه‌وه گوێبیستی ئه‌و ئێش و نه‌هامه‌تییانه‌ی عه‌بدوڵڵا كوردی ببێت، كه به‌هۆی له‌ده‌ستدانی خێزانه‌كه‌ی به‌سه‌ریدا هاتوون".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "باوكی ئالان كوردی سوپاسی پاپا فرا‌نسیسی كرد، له‌وه‌ی كه له ده‌رده‌سه‌رییه‌كانی هه‌موو ئه‌و كۆچبه‌رانه تێده‌گات، كه هه‌وڵ بۆ ئاشتی و ئاسایش ده‌ده‌ن و وڵاته‌كه‌یان به‌هۆی مه‌ترسی سه‌ر ژیانی خۆیان جێده‌هێڵن".
له ساڵی 2015، ئالان كوردی له‌گه‌ڵ دایك و براكه‌ی له‌ناو به‌له‌مێكی قاچاغچییه‌كاندا له ئاوه‌كانی توركیا نغرۆ بوون، كه به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌بوون و سه‌رجه‌میان خنكان.
بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ته‌رمی ئالان كوردی له یه‌كێك له كه‌ناراوه‌كانی توركیا سه‌رنجی هه‌موو جیهانی به‌لای خۆیدا راكێشا و بوو به هێمایه‌ك بۆ راكردنی ملیۆنان خه‌ڵكی سووری له ململانێ خوێناوییه‌كان، كه ژماره‌یه‌كی زۆریان له رێگه‌ی كه‌شتی پارێزراو خۆیان گه‌یانده ئه‌وروپا و به‌شێكیشیان له‌سه‌ر به‌له‌می قاچاغچییه‌كان نه‌یانتوانی به زیندوویی پێ بخه‌نه ناو خاكی وشكانی ئه‌وروپا و له‌ئاودا خنكان.
ئه‌مڕۆ له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا عه‌بدوڵڵا كوردی، باوكی ئالان كوردی لێی ده‌ژیت، پاپا فرانسیس داوای كۆتاییهێنان به ململانێ و توندوتیژییه مه‌زهه‌بی و تایفییه‌كانی له عێراق و ناوچه‌كه به گشتی كرد.

H.B