ئه‌مڕۆ له خولی نایابی كوردستان ئه‌نجامی گه‌وره ڕوویدا
له گه‌ڕی ده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4 یاری به‌ڕێوه‌چوون، كه تێیدان سیروانی نوێ گۆڵبارانی برایه‌تی كرد و سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می به ئه‌نجامێكی گه‌وره‌تر به‌سه‌ریدا دووباره كرده‌وه، یانه‌ی شێروانه‌ش تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌می له چه‌مچه‌ماڵ كرده‌وه، دوو یارییه‌كه‌ی دیكه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
چه‌مچه‌ماڵ ـ شێروانه
چه‌مچه‌ماڵ له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی شێروانه‌ی كه‌لاری كرد، له خوله‌كی 11 محه‌مه‌د حه‌مید گۆڵی پێشكه‌وتنی یانه‌ی شێروانه‌ی تۆمار كرد، به‌ڵام خۆشییه‌كانی یانه كه‌لارییه‌كه زۆری نه‌برد كاتێك دوای یه‌ك خوله‌ك (سه‌رده‌م عومه‌ر) ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ یه‌كسان كرده‌وه.
ئاسۆ محه‌مه‌د له خوله‌كی 21 گۆڵی دووه‌می چه‌مچه‌ماڵی به لێدانێكی به‌هێز تۆمار كرد، پاشان له خولی 28 محه‌مه‌د سابیر كاپتنی یانه‌ی شێرۆانه به لێدانی پێناڵتی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، گێمی یه‌كه‌م به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
دواتر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م له ئه‌نجامی هێرشێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌دا یانه‌ی شێروانه پێشڕه‌وی كرد و به‌رگریكارێكی چه‌مچه‌ماڵ به هه‌ڵه گۆڵێكی له خۆیان كرد.
شێروانه له قۆناخی یه‌كه‌م له نێو یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام دۆڕابوو.
سیروانی نوێ ـ برایه‌تی
یانه‌ی سیروانی نوێ له شاری سلێمانی میوانداریی برایه‌تی نوێنه‌ره‌كه‌ی هه‌ولێری كرد، دوای تێپه‌ڕبوونی 15 خوله‌ك له ده‌ستپێكی یارییه‌كه، ئاكار عه‌بدولحه‌مید به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ سیروانی نوێ تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
دواتر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م به‌هائه‌دین به‌كر هێرشبه‌ری سیروانی نوێ گۆڵی دووه‌می زیاد كرد.
دواتر به‌هائه‌دین كوڕه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كه‌ی سیروانی نوێ گه‌ڕایه‌وه و له خوله‌كی 71 گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش شه‌شه‌مین گۆڵی ئه‌م یاریزانه بوو له‌م وه‌رزه.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، میران محمه‌د برینه‌كانی برایه‌تی قۆڵتر كرده‌وه و گۆڵی چواره‌می سیروانی له یارییه‌كه تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه.
سیروانی نوێ به هه‌مان شێوه له قۆناخی یه‌كه‌میش شكستی به برایه‌تی هێنا بوو كاتێك 2 ـ 1 یارییه‌كه‌ی له به‌رگسه‌وزه‌كانی پایته‌خت بردبووه‌وه.
هه‌ندرێن ـ دهۆك
یانه‌ی هه‌ندرێن له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی له هه‌ولێری پایته‌خت میوانداریی دهۆك كرد، له گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن.
دواتر له گێمی دووه‌میش هیچ گۆڵێك تۆمار نه‌كرا و یارییه‌كه به هه‌مان ئه‌نجامی قۆناخی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ نه‌ورۆز
یانه‌ی نه‌ورۆز له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له پیرمام بووه میوانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، گێمی یه‌كه‌م به ئه‌نجامێكی سپی و به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م ئاراز كه‌لاری به‌رگریكاری نه‌ورۆز لێدانێكی پێناڵتی له‌ده‌ستدا، یارییه‌كه‌ش به درێژایی هه‌ردوو گێم به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، یانه‌ی نه‌ورۆز نه‌یتوانی تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م له پێشمه‌رگه بكاته‌وه كاتێك له نێو یاریگه‌ی خۆی له قۆناخی یه‌كه‌م (2 ـ3) دۆڕابوو.