ئاگاداریەك لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی ھەولێرەوە

ئەوانەی ناسنامەی باری شارستانیان ھەیە سەردانی بەرێوەبەرایەتی نشینگە بكەن
نشینگەی ھەولێر
نشینگەی ھەولێر

K24 – ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی ھەولێر ئەو بیانیانە ئاگادار دەكاتەوە كە ناسنامەی باری شارستانیان ھەیە پێویستە تا 15ی نیسان بە مەبەستی دەرھێنانی نشینگە سەردانیان بكەن.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی ھەولێر، ئاگاداری ئەو کەسە بیانیانە دەکاتەوە کە تەنھا ھەڵگری ناسنامەی باری شارستانین (نفوس). پێویستە تاوەکو 15/4/2021 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی ھەولێر بکەن، بەمەبەستی دەرھێنانی نشینگە. بە پێچەوانەوە پێبژاردنیان لێوەردەگیرێت، بەھۆی دواکەوتنیان لە دەرھێنانی نشینگە.

روونكراوەتەوە، ئەم ئاگادارکردنەوەیە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە کارتی نیشتمانی یاخو رەگەزنامەی عێراقیان ھەیە.