خواست بۆ نەوت بەرزدەبێتەوە

دەگاتەوە ئاستی پێش بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا
نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - ھەولێر

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە راپۆرتێكیدا پێشبینیدەكات خواست لەسەر نەوت لە ماوەی ئەمساڵدا بەبڕی 5 ملیۆن و 500 ھەزار بەرمیلی رۆژانە گەشەبكات، بەو جۆرەش بگاتە 96 ملیۆن و 500 ھەزار بەرمیل لە ساڵێكدا.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشداوە، سەرەڕای پاڵپشتییەكان بۆ خواست لە ئەنجامی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، بەڵام بە دووری دەبینێت نرخی نەوت به‌رده‌وام بێت له‌ به‌رزبوونه‌وه‌.

راشیگەیاند، گەشەی جیھان لە 2021دا 60%ـی ئەو قەبارەی نەوتە بەدەست دەھێنێتەوە، كە لە 2020دا و بەھۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە لەدەستیداوە، خواستیش لەسەر نەوت تاوەكو 2023 دەگەڕێتەوە ئەو ئاستەی كە لە 2019دا ھەیبوو و لەم كاتەدا نەوتی پێویست لە كۆگاكان و لە ژێر زەویدا ھەیە، بۆ ئەوەی بتوانرێت رووبه‌ڕووی هه‌ر قۆرخكارییه‌كی بازاڕەكانی جیھانی نه‌وت ببێته‌وه‌.