هه‌فته ئاگرینه‌كه‌ی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات
له گه‌ڕی دوازده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان له یاریگه جیاجیایه‌كانی كوردستان حه‌وت یاری به‌ڕێوه‌چوون، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دوای 110 رۆژ له چاوه‌ڕوانی له نێو یاریگه‌ی خۆی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ یوونس سلێمانی راهێنه‌ر به‌ده‌ستهێنا، یانه‌ی نه‌ورۆزیش تووشی دووه‌مین شكستی له‌سه‌ریه‌ك هات، یانه‌ی هه‌ولێریش له نێو یاریگه‌ی خۆی له سۆرانی میوانی برده‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ـ زاخۆ
یانه‌ی زاخۆ رێگه‌یه‌كی دووری بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بڕی و له شاری پایته‌ختی رۆشنبیری بووه میوانی یانه‌ی سه‌وزپۆشه‌كانی پێشمه‌رگه.
له گێمی یه‌كه‌م ئاریان جه‌وهه‌ر به لێدانی پێناڵتی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و پێشمه‌رگه‌ی به گۆڵێك پێشخست.
دواتر پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات ئه‌سعه‌د كازم ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی زاخۆ یه‌كسان كرده‌وه، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات.
هه‌ندرێن ـ نه‌ورۆز
یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ندرێن سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی كرد، له گه‌ڕی دوازده‌یه‌م رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه.
له گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی گۆڵی یه‌كتر بهه‌ژێنن، دواتر له گێمی دووه‌م، یانه‌ی هه‌ندرێن له رێگه‌ی هێمن نازامی مایسترۆی یانه‌كه به لێدانی راسته‌وخۆ به گۆڵێك پێشكه‌وت، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه‌ی نێو شاری هه‌ولێر كۆتایی هات، به‌مه‌ش نه‌ورۆز تووشی دووه‌مین شكستی له‌سه‌ریه‌ك بوو.
ئارارات ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
له دێربی پیرمام ئارارات میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری دراوسێی كرد، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به درێژایی كاتی گێمی دووه‌میش هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی گۆڵی یه‌كتر بهه‌ژێنن و یارییه‌كه به ئه‌نجامێكی سپی و به‌بێ گۆڵ ته‌واو بوو.
ده‌ربه‌ندیخان ـ دهۆك
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی دهۆكی كرد، له گێمی یه‌كه‌م شوانه كه‌مال یاریزانی یانه‌ی ده‌ربه‌ند به لێدانی راسته‌وخۆ زوو گورزی خۆی وه‌شاند و گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ربه‌ندییه‌كان ته‌واو بوو.
له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م، زانیاری حه‌سه‌ن ئاسیستێكی كرد و جوامێر حه‌مه‌ئه‌مین گۆڵی دووه‌می ده‌ربه‌ندیخانی كرد و به ته‌واوه‌تی دهۆكییه‌كانی بێهیوا كرد و چاره‌نووسی تیپه‌كه‌شی له خوله‌كه خسته مه‌ترسی.
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان دوای 110 رۆژ توانیان له نێو یاریگه‌یان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی بوو له‌گه‌ڵ یوونس سلێمانی راهێنه‌ر.
سیروانی نوێ ـ شێروانه
شێروانه له گه‌رمیانه‌وه بۆ رووبه‌ربوونه‌وه‌ی سیروانی نوێ روویكرده سلێمانی، له یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، گۆڵه‌كه‌ی سیروانی نوێ له لایه‌ن برایم پاتۆ تۆمار كرا، گۆڵه‌كه‌ی شێروانه‌ش به‌مۆ غه‌ریب كردی.
رووداوه‌كانی گێمی دووه‌م گه‌رمتر بوون، سیروانی نوێ گۆڵی دووه‌می له دژی شیروانه كرد، له به‌رامبه‌ردا یانه كه‌لارییه‌كه لێدانێكی پێناڵتی له‌ده‌ستدا، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی سیروانی نوێ ته‌واو بوو، كه تاكه یانه‌یه له‌م وه‌رزه هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه.
هه‌ولێر ـ سۆران
له یاریگه‌ی یه‌كه‌می فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری یانه‌ی هه‌ولێر باوه‌شی بۆ یانه‌ی سۆران كرده‌وه، هه‌ر له ده‌ستپێكی یارییه‌كه له خوله‌كی 3 محه‌مه‌د هاوار گۆڵی پێشكه‌وتنی یانه‌ی هه‌ولێری تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی یارییه‌كه كۆتایی بێت له خوله‌كی 87 هه‌مان یاریزان محه‌مه‌د هاوار گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی دووه‌میشی بۆ هه‌ولێر تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سه‌ر سۆران قورس‌تر كرد، دواجار یارییه‌كه به 2 گۆڵی خاوێن له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیپه‌كه‌ی قه‌ڵاومناره كۆتایی هات.
برایه‌تی ـ هه‌ڵۆ
یانه‌ی برایه‌تی له نێو یاریگه‌ی خۆی له هه‌ولێری پایته‌خت میوانداریی یانه‌ی هه‌ڵۆی كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێگ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی ات
یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، دواتر له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م به دیاریكراوی له خوله‌كی 86 برایه‌تی له رێگه‌ی بیلال ساڵح گۆڵێكی كوشنده‌ی تۆمار كرد و سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد.
یانه‌ی برایه‌تی دوای 3 هه‌فته یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خولی نایابی كوردستان به‌ده‌ستهێنا، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ڵۆ هێشتا نه‌یتوانیوه له خوله‌ك سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ستبهێنێت.