لە یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆز 4 كەس لە ھەولێر بە رووداوی ھاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

14 كەسی دیكەش برینداربوون
دیمەنی رووداوێكی ھاتووچۆ لە شەقڵاوە - 21/3/2021
دیمەنی رووداوێكی ھاتووچۆ لە شەقڵاوە - 21/3/2021

K24 – ھەولێر

بەھۆی پێنج رووداوی ھاتووچۆ لە یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆز 4 كەس گیانیان لەدەستداوەو 14 كەسی دیكەش برینداربوونە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "دوێنێ 21/3/2021 یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆز 5 رووداوی ھاتووچۆ لە سنووری ھەولێر روویاندا، لە ئەنجامدا 4 كەس گیانیان لەدەستدا و 14 كەسی دیكەش برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشكرد: "لەنێو رووداوەكان سەختترینیان رووداوەكەی شەقڵاوە بوو، كە لە ئەنجامدا 2 كەس گیانیان لەدەستدا و 6 كەسی دیكەش برینداربوون".