لە رۆژانی نەورۆزدا هەناردەی ئێران بۆ عێراق بەردەوام دەبێت

"هیچ بەربەستێک بۆ قەدەغەکردنی هەناردەی کاڵای ئێرانی نییە"
دەروازەی سنووری پەروێزخان - ئەرشیف
دەروازەی سنووری پەروێزخان - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

قایمقامی قەسری شیرین رایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی پەروێزخان و خوسرەوی لە رۆژانی جەژنی نەورۆز بە بێ پچڕان بەردەوام دەبێت، بە گرتەنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی تەندروستی کاڵاکان ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

موراد عەلی تاتار، قایمقامی قەسری شیرین راشیگەیاند، لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا هیچ بەربەستێک بۆ قەدەغەکردنی هەناردەی کاڵای ئێرانی نییە و ئیدارەی دەروازەکان لەم رۆژانەدا بەردەوامن لە کارەکانیان.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر لایەنی عێراق کاڵاکان وەربگرن، بازرگانان لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا دەتوانن کاڵاکانیان هەناردە بکەن و چالاکییە ئابووری و بازرگانییەکان بەردەوام بێت.

دەروازەی سنووری پەروێزخان بە گەورەترین دەروازەی نێوان عێراق و ئێران دادەندرێت، بە جۆرێک ساڵانە سەدا 54ـی کۆی هەناردەی نا نەوتی ئێران لە رێگەی ئەم دەروازەیەوە هەناردەی عێراق دەکرێت.