سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی نەورۆز لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەكات

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2021/3/21 مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، له دوو په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی جیاوازدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردیی له هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى وێڕای پيرۆزبايی جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردی، هيواى جه‌ژنێكى ئارام، سه‌ركه‌وتن و ساڵێكى خۆشى بۆ گه‌لى كوردستان خواست.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم سوپاسی كازمى كرد، بۆ په‌يوه‌ندییه‌كه‌ی و هيواى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كانى بۆ عێراق خواست.
كازمی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی، هیوای خواست جەژنی نەورۆز، ببێتە مایەی خۆشی و ئارامی و سەقامگیری بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق.
سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی سەرۆك وەزیرانی عێراقی کرد بۆ پیرۆزباییەکەی و خوازیار بوو، نەورۆز خێر و خۆشی لە گەڵ خۆی بهێنێت و ببێتە دەرفەتێك بۆ کۆتایی هاتنی ناخۆشی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە عێراق.