کوڕێک بە تاپڕ باوکی بریندار دەکات
K24- هەولێر:
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بە چەکی تاپڕ تەقەی لە باوکی کردووە و هەڵاتووە .
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکردووە: " توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر دوو تاپرداكە بە تۆمەتبار بووە''.
ئەوەشی خستووەتەوەڕوو: ''تۆمەتبار (م ، غ ، ك) لەدایكبووی 1988 كە فیشەكێكی بە چەكی جۆری تاپڕ بەباوكییەوە ناوە. باوكی تۆمەتبار بریندارە و لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە''.