كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا
K24 – به‌غدا:
جارێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی فیدرالی عێراق بۆ ساڵی 2021، بۆ كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دواخرا.
شڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان24 له ناو په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، بڕیار بوو كاتژمێر 3:00ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 28ی ئادار/ مارسی 2021، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام بۆ كاتژمێر 7:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دواخرا.
راشیگه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه په‌یوه‌ندیداره‌كان به بودجه، ئێستا هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و لیژنه‌ی دارایی له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان له كۆبوونه‌وه‌دان.