مه‌یاده نه‌جار: ئه‌وه‌ی گرنگ بوو ئه‌وه بوو كه پشكی هه‌رێم له لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ند كرا

K24- هه‌ولێر:
دوای په‌سه‌ندكردنی مادده‌ی 11 له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق، مه‌یاده نه‌جاڕ، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری دووپاتیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ده‌ستور ده‌بوایه، له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2020 پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا له‌عێراق ئه‌وه رووینه‌داوه، بودجه له كاتی دیاریكراوی خۆیدا په‌سه‌ند بكرێت.
ئه‌م گوتانه‌ی مه‌یاده نه‌جار له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 هاتوون و گوتی: پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 جیاواز له ساڵانی رابردوو، به پڕۆژه‌یاسایه‌كی سیاسی هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه هه‌موو لایه‌نه شیعه و سوننه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی جه‌ماوه‌رێكی فراوان له هه‌ڵبژاردنه‌كان، زۆرترین ده‌ستكه‌وت له بودجه‌دا بۆخۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، بڕگه‌ی 11 كێشه‌ی سه‌ره‌كی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاساكه نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌ندێك لایه‌نی شیعه ژماره‌یه‌ك كێشه‌یان هێنابووه ناو پڕۆژه‌یاساكه، كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به په‌رله‌مانه‌وه نه‌بوو، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا زۆرترین ده‌نگ له‌ڕێگه‌ی نانه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، له‌وانه‌ش داوایان ده‌كرد، نرخی دۆلار بۆ دۆخی به‌ر له به‌رزكردنه‌وه‌ی بگه‌ڕێندرێته‌وه، كه ئه‌مه بابه‌تێكه هیچ په‌یوه‌ندی به په‌رله‌مانه‌وه نییه، به‌ڵكو به بانكی ناوه‌ندی و حكومه‌تی عێراقه‌وه په‌یوه‌سته، ئه‌م هه‌وڵانه‌شیان بووه هۆی ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه دوابكه‌وێت.
مه‌یاده نه‌جار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی دارایی و پلاندانانی حكومه‌تی فیدراڵ بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاساكه ئاماده ده‌بن و لایه‌نه شیعه‌كانیش گه‌یشتنه ئه‌و راستیه‌ی، كه ئه‌و به‌شه‌ی بۆ پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا دیاریكراوه، كه‌مترین مافی داراییه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئێستا به‌رهه‌ڵستی په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاساكه ده‌كه‌ن، قه‌باره و ژماره‌ی كورسییه‌كانیان له‌ناو په‌رله‌مان له‌و ئاسته‌دا نییه، بتوانن كێشه بخه‌نه به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاساكه.
هه‌روه‌ها گوتی: كێشه گه‌وره‌كه له‌ناو لایه‌نه شیعه‌كان له په‌رله‌مان له‌سه‌ر هاوسه‌نگی دابه‌شكردنی بودجه‌ی پارێزگاكان بوو نه‌ك ته‌نیا پشكی هه‌رێم له بودجه.
هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد، كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه هه‌وڵی زۆری داوه، تاوه‌كو پشكی هه‌رێم و شایسته داراییه‌كانی له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق جێگیر بكرێت.
مه‌یاده نه‌جار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ی گرنگ بوو ئه‌وه‌بوو كه پڕۆژه‌یاساكه له لیژنه‌ی دارایی په‌سه‌ند كرا، هه‌ر ده‌نگێكی به‌رهه‌ڵستكاریش له دانیشتنی په‌رله‌مان جگه له موزایه‌داتی سیاسی هیچ كاریگه‌رییه‌كی دیكه‌ی نابێت.
H.B