تورکیا.. بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ 115 ئەفسەر و سەرباز دەرکرد

تا ئێستاش 66 ئەفسەر و سەرباز دەستبەسەرکراون و ئۆپەراسیۆنەکەش بۆ دەستگیرکردنی ئەوانی دیکەش بەردەوامە
توركیا ھەڵمەتی دەستگیركردنی 115 سەرباز و ئەفسەر
توركیا ھەڵمەتی دەستگیركردنی 115 سەرباز و ئەفسەر

K24 – ھەولێر:

توركیا بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە گروپی فەتحوڵڵا گولەن، بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ 115 ئەفسەر و سەرباز دەركرد.

داواکاری گشتی کۆماری لە ئیستانبوڵ بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە گروپی فەتحوڵڵا گولەن، بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ 115 ئەفسەر و سەرباز دەرکرد و بە مەبەستی دەستگیرکردنیشیان، لە 25 شاری تورکیا ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنیەکان دەستیپێکرد و تا ئێستاش 66 ئەفسەر و سەرباز دەستبەسەرکراون و ئۆپەراسیۆنەکەش بۆ دەستگیرکردنی ئەوانی دیکەش بەردەوامە.

گروپی فەتحوڵڵا گولەن بە هەوڵی کودەتای سەربازی لە ساڵی 2016 تۆمەتبار دەکرێت و تا ئێستا زیاتر لە 500 هەزار کەس لە تورکیا و باکووری کوردستان بە تۆمەتی ئەندامیەتی لەو گروپە دەستگیرکراون.