كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت، خێرایی با لە 10 – 20 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمان پەڵە ھەور دەبێت ھەندێك كات بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری باری نمە باران ھەیە.