راوێژكارێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئێستاش به‌رده‌وامه
K24- هه‌ولێر:
وریا قەرەداغی، راوێژكار لە نەتەوەیەكگرتووەكان رایگه‌یاند، بڕیاری (688)ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانی گه‌لی كوردستانی كرد و بووه بناغه‌ی درووستبوونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئێستا ئه‌و قه‌واره‌یه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی رێزێكی زۆری لێده‌گیرێت و پشتیوانییه نوێده‌وڵه‌تییه‌كه‌شی به‌رده‌وامه.
وریا قەرەداغی گوتی: "نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان مادده‌ی (41)ی هه‌یه، كه باس له‌وه ده‌كات، به‌هێز ده‌توانێت به هانای گه‌ڵانه‌وه بچێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگتر له‌و مادده‌یه ئه‌وه‌یه، كه كێ ئه‌و مادده‌یه بجوڵێنێت، فه‌ره‌نسا رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ جووڵاندنی ئه‌و مادده‌یه و هێنایه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، به‌ریتانیاش پشتیوانی ئه‌و هه‌وڵه‌ی كرد، به‌ڵام رووسیا و چین مه‌رجیان هه‌بوو، تا "ڤیتۆ" به‌كارنه‌هێنن، كه بڕیاره‌كه نه‌بێته هۆی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی".
گوتیشی: "هه‌رچه‌نده ئه‌و كات رووسیا لاواز بوو، به‌ڵام ئه‌وروپا رۆڵێكی باشی هه‌بووه، بڕیاركه بووه هۆی ئه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان به ئاشتییانه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه‌نیان و هێزی هاوپه‌یمانان له ئاسمانه‌وه‌ی پشتیوانی خه‌ڵكه‌كه بكه‌ن و رێگه نه‌درێت هێزای ئاسمانی عێراقی بێته ئه‌و ناوچانه‌وه.
وریا قەرەداغی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر (5) ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لایه‌نگری بڕیاركه بوون، به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، بڕیاركه ده‌ركرا، بڕیاره جگه له لایه‌نه مرۆییه‌كه‌ی، سوودێكی زۆری سیاسی بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو".
ئاشكراشی كرد، "دوای (4) ساڵ له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی خۆی هێنایه هه‌رێمی كوردستان، نووسینگه‌یان له هه‌ولێر كرده‌وه، ئه‌وه خۆی دانپێدانانێكی فه‌رمییه، كه گه‌لی كوردستان له‌ژێر مه‌ترسیدایه، كه ده‌بێته له‌و مه‌ترسییه بیانپارێزرێن، ئه‌مه ئه‌و په‌یامه بوو، كه جارێكی دیكه نایه‌ڵین ئه‌م گه‌له بچه‌وسێته‌وه، یان جینۆساید بكرێت، هه‌روه‌ك چۆن له هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالدا روویدا، بۆیه له‌ژێر سایه‌ی تاوتوێكردنی ئه‌م رووداوانه بوو، كه بڕیاری (688)ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ركرا".
وریا قەرەداغی روونیكرده‌وه، "كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوێكی باشی بۆ كورد نا، كه پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان كرد، بۆ درووستكردنی قه‌واره‌یه‌ك، تا ئێستاش ئه‌م پشتیوانییه به‌رده‌وامه، خۆشبه‌ختانه هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی زۆری باشی ناوه، كه توانی دامه‌زراوه‌كانی بنیات‌بنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش توانی پێشوازی له‌و هه‌موو په‌نابه‌ر و ئاوارانه بكات، له رۆژئاوای كوردستان".
روونیشیكرده‌وه، "ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی هه‌رێمی كوردستانی نیشانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دا، كه په‌ناگه‌ی په‌نابه‌رانه، ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی له سیاسه‌تی جیهانی هه‌یه، به تایبه‌تی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌وان هه‌رێم به ناوچه‌كی ئاسایش و ئارام ده‌بینن، كه بتوانن په‌نابه‌ره‌كان داڵده بده‌ن، دوور بن له كوشتن و جینۆساید، له ئاستی جیهانیدا رێزی لێده‌گیرێت".
د.ی