ئەمەریكا: گفتوگۆكانی ڤییەنا لەبارەی رێككەوتنی ئەتۆمی بونیاتنەرن

"واشنتن ھیچ دەستپێشخەرییەكی یەك لایەنە پێشكەش ناكات و ھیچ سازشێكیش بۆ بەرژەوەندی ئێران ناكات"
نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا
نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا

K24 – ھەولێر:

ئەمەریكا رایگەیاند، گفتوگۆی ھاوبەشەكانی لەبارەی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران بونیاتنەرن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا گوتی: ئەو گفتوگۆیانەی ھاوبەشەكانی دەستیانپێكردووە لە بارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران لە ڤییەنا "بونیاتنەر"ن لە سایەی ھەوڵەكانی سەرۆكی ئەمەریكا، جۆ بایدن بۆ گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمیی واژووكراوە لە ساڵی 2015.

گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، نێد پرایس جارێكی دیكە جەختیكردەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكان مەزندە دەكات گفتوگۆكانی ناڕاستەوخۆ "ئەستەم"بێت و واشنتن ھیچ دەستپێشخەرییەكی یەك لایەنە پێشكەش ناكات و ھیچ سازشێكیش بۆ بەرژەوەندی ئێران ناكات.