کاروانێکی دیکەی ڤاکسین گەیشتە هەرێمی کوردستان

نیوه‌ زیاتری ئەو ڤاکسینەی گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان هاووڵاتیانی پێكوتراوه
لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی
لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوو هەزار و حەفتا ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆش کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی جۆری سینۆفارم دەگاتە هەرێمی کوردستان.

دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا (51%)ی ئەو ڤاکسینەی گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان هاووڵاتیانی پێكوتراوه‌ و داواش لە هاووڵاتیان دەکات خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆمار بکەن.

دوێنێش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ بانگه‌وازێكدا داوای له‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كرد، خۆیان ناونووس بكه‌ن لە پۆڕتاڵ و سیستەمی ئۆنڵاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم لینکەی خوارەوە:

سیستەمی تۆمارکردنی پێش وەختە بۆ کوتانی کۆڤید-19