سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی كۆڕبەندی بەحرولعلووم كرد

شاندی میوان داوای كرد سەرۆك بارزانی وەك سەركردەیەكی مێژوویی و مەرجەعی سیاسی رۆڵی خۆی لە چارەسەركردنی كێشەكاندا ببینێت
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و دكتۆر ئیبراهیم بەحرولعلووم
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و دكتۆر ئیبراهیم بەحرولعلووم

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی نیسانی 2021 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێكی كۆڕبەندی بەحرولعلووم بە سەرۆكایەتیی دكتۆر ئیبراهیم بەحرولعلووم كرد.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان سەرۆك بارزانی و كەسایەتیی گەوەری عێراقی خوالێخۆشبوو، محەممەد بەحرولعلووم، پێزانینیان بۆ رۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی بۆ پەرەپێدانی كولتووری پێكەوەژیان و دیالۆگی نێوان پێكهاتەكانی عێراق و چارەسەركردنی گرفتەكان هەبوو و داواشیان كرد، سەرۆك بارزانی وەك سەركردەیەكی مێژوویی و مەرجەعی سیاسی رۆڵی خۆی لە چارەسەركردنی كێشەكاندا ببینێت.

هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی سیاسیی عێراق، پێشهات و گۆڕانكارییەكان كرا و لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عێراق جەخت لەسەر رێگەچارەی دیالۆگی هەمەلایەنە لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە.

دیداری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و شاندی كۆڕبەندی بەحرولعلووم
دیداری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و شاندی كۆڕبەندی بەحرولعلووم

 

H.B