داستانی كۆڕێ به سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی.. ده‌ستكه‌وته‌كانی راپه‌ڕینی مسۆگه‌ركرد
K24 - هه‌ولێر:
دوای 30 ساڵ ئەفسەرێکی کورد لە سوپای ئەو کاتی عێراق نھێنیەک ئاشکرا دەکات کە چۆن شەوی شەڕی کۆڕێ بۆ رزگارکردنی دانیشتوانی ناوچەکە خەڵک ئاگادار دەکاتەوە لە ھێرشەکەی سوپای عێراق.
شایەتحاڵێکی ئه‌و داستانه، کە ئەو کات تەمەنی 14 ساڵ بووە و باوکی ھەواڵەکەی بە سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی گەیاندووە، باسی ئەوە دەکات کە پێدانی ھەواڵی ھێرشی ئەو شەوەی سوپای عیراق لەلایەن ئەو ئەفسەرە کوردە، بووە ھۆی دانانی پلانێکی تایبەت بە شەڕی کۆڕێ، کە دواجار بووە یەکێک لە داستانە مێژووییەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.
فارس سلێمان، ئەفسەری پێشووی سوپای عێراق، باس له‌وه ده‌كات، كه به نهێنی هاتووه‌ته ناو كۆڕێ و هه‌واڵی ئه‌وه‌ی گه‌یاندووه، كه سوپای رژێم به نیازه به‌ره‌به‌یانی ئه‌و رۆژه بۆردومانی چڕی ناوچه‌كه بكات، دوای گه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه‌ش سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی پلانێكی تۆكمه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سوپای رژێم دادەنێن.
دوای 30 ساڵ فارس سلێمان، گه‌ڕاوه‌ته‌وه شوێنه‌كه و چۆنیه‌تی گه‌یاندنی هه‌واڵه‌كه بۆ كوردستان24 روونده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "به نهێنی هاتم، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستان له پیلانی رژێم ئاگادار بكه‌مه‌وه".
ئه‌و شەوه سوپای عێراق بە 10 ھەزار سەرباز خۆی پڕچەك كردبوو بۆ ھێرشكردنە سەرھێزی پێشمەرگە لە كۆڕێ، نەقیب فارس، كه لە شەڕی كوێت و ئێرانیش بەشداری كردبوو، باش دەیزانی ناوچەكە خەڵكی مەدەنی تێدایە، ئەگەر بەو جۆرەی پلان دانراوە سوپای ئێراق لە ناكاو ھێرش بكات، جیا لەوەی پێشمەرگە زەرەرمەند دەبێ، كارەساتی مرۆییش روودەدات، بێ دوودڵی نیوەشەو دێتە ناو كۆڕێ و ھەواڵی ھێرشەكە دەگەیه‌نێ.
پيدانى ھەواڵی هێرشى ئەو شەوەی سوپاى عێراق له‌لایه‌ن ئەو ئەفسەرە كوردە بە خەڵكی كۆڕێ، بووە ھۆی دانانی پلانێكی تۆكمە و ستراتیژی ھێزی پێشمەرگە بە سەركردایەتی سەرۆك بارزانی.
بەختیار ئەو كات تەمەنی 14 ساڵ بووە و كوڕی شەھید جەبارە، ئەو دەڵێ باش گوتەكانی سەرۆك بارزانیم بیر ماون، كە چی گوت، بابم ئەو شەوە ھەواڵی ھێرشی سوپای گەیاندە سەركردایەتی بەرەی كوردستانی.
سه‌رۆك بارزانی، له‌وێدا گوتارێك پێشكه‌ش به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات، كه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌ی كوردستانیدا به‌شداریان له داستانه‌كه‌دا كردبوو.
رۆژی 11/4/1991 سوپای عێراق بە زیاتر لە 10 ھەزار سەرباز و 36 تانك و زیاتر لە 40 زریپۆش بۆ جاری دووەم ھێرش دەكاتە سەر كۆڕێ بۆ گەیشتن بە شەقڵاوە، به‌ڵام نەك نەیانتوانی بەو ئامانجە بگەن، بەڵكو بەو پلانەی كە سەركردایەتی كورد و ھێزی پێشمەرگە دایڕشتبوو بۆ دوایین جار لە كۆڕێ زەبرێكی وەھایان لە سوپای عێراق وەشاند، كە بووە یەكێك لە داستانە مێژووییەكان لە شۆڕش و بەرخودانی گەلی كورد و بۆ ھەمیشە زیندوو ده‌مێنێته‌وه.