وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق داوای گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکات

دەیان هەزار ئاوارەی عێراق لە هەرێمی کوردستان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌كانیان
ئیڤان فائق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق
ئیڤان فائق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق

K24 - هه‌ولێر:

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراق، ئیڤان فائق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، جەختی لەسەر پێویستی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان کردەوە و رایگەیاند، حکومەت گرنگی زۆر بە دۆسیەی ئاوارەکان دەدات و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ گەڕانەوەیان.

تا ئێستا دەیان هەزار ئاوارەی عێراق لە هەرێمی کوردستان ماون، بەهۆی مەترسی و هەڕەشەی میلیشیاکان و نەبوونی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان ئامادەنین بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

دواكه‌وتنی رێككه‌وتنی شنگالیش یه‌كێكه‌ له‌و به‌ربه‌ستانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال و میلیشیاكان رێگرن له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ و هه‌بوونی هێزی ده‌ره‌كیش ناوچه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كردووه‌.

د.ی