هیلاری كلینتۆن: ترامپ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ناشێت
K24 - هه‌ولێر:
كاندیدی یه‌كه‌می دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، ره‌خنه‌ی توندی له دۆناڵد ترامپ گرت و رایگه‌یاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ناشێت.
هیلاری كلیتنۆن، كاندیدی دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته له هه‌ڵبژاردنی 2016 گوتی: "كاتێك كه‌سێك ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو جیهان گوێی لێده‌گرێت و سه‌یری ده‌كات".
هیلاری كلینتۆن، كه له ریزی پێشه‌وه‌ی كاندیدانی پارته‌كه‌یه‌تی و پێشبینی ده‌كرێت، ببێته كاندیدی سه‌ره‌كی ئه‌و حزبه، له چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی "CNN"ی ئه‌مه‌ریكی گوتی: "له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی هه‌موو موسڵمانان بۆ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وا تۆ به‌ڵگه ده‌ده‌یه ده‌ست جیهانی ئیسلامی هاوكات ناردنی په‌یامێكیشه بۆ تیرۆریستان".
كلینتۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه ئه‌و ده‌بێته كاندیدی سه‌ره‌كی پارته‌كه‌ی و گوتی: "به دڵنیاییه‌وه ده‌نگی پێویستی ده‌نگده‌رانی پارته‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنم بۆ ئه‌وه‌ی ببمه كاندیدی سه‌ره‌كی دیموكراته‌كان".