ملیۆن و نیوێك دۆلاری داعش دۆزرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له پارێزگای نه‌ینه‌وا، هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان ملیۆن و نیوێك دۆلاری داعش بدۆزنه‌وه، كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتیدا له شاری مووسڵ حه‌شاری دابوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (15ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2021)، ملیۆن و نیوێك دۆلار و 17 ملیۆن دیناری عێراق و 15 كیلۆگرام زیو و زێڕیان له حه‌شارگه‌یه‌كی داعشدا دۆزیوه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و پاره‌یه له ماڵێكدا حه‌شار درابوو، كه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش له 2014 تا 2017 وه‌ك كۆگای نهێنی داعش به‌كار هێنراوه.
رێكخراوی داعش له (10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014)، شاری مووسڵی داگیر كرد و تا كۆتایی 2017 تێیدا ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كی به ناوی خیلافه‌تی داعش دامه‌زراندبوو.