وهزارهتی ئهوقاف بێڕێزیكردن به قورئان ئیدانه دهكات
K24 - ههولێر:
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگهیاند، ئیدانهی بێڕێزیكردن به قورئانی پیرۆز دهكهین و لهگهڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان لەسەر ھێڵ داین، بۆ دۆزینەوەی بکەری ئەم کردەوەیە دوور لەبەھا ئایینییە.
دهقی راگهینراوهكهی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی:
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە تۆمارێکی ڤیدیۆدا دەرکەوت بێڕێزی بە قورئانی پیرۆز کراوە و لاپەرەکانی بڵاوکراونەتەوە، ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی ھەر کار و کردەوەیەکی لەم شێوەیە دەکەین، کە ئەوپەڕی کارێکی ترسنۆکانە و تێکدەرانەیە، لەکاتی رووداوەکەشدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان لەسەر ھێڵ بووە، بۆ دۆزینەوەی بکەری ئەم کردەوەیە دوور لەبەھا ئایینییە.
لێرەوە جەخت دەکەینەوە لە مامەڵەی یاسایی و بە سزا گەیاندنی ئەوانەی دەیانەوێت بێڕێزی بە قورئانی پیرۆز بکەن.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
23/4/2021