تا ئێستا زیاتر لە یەك ملیار كه‌س له‌ جیهان ڤاکسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌

له‌سه‌دا 58ی ئه‌و ڤاكسینانه‌ ته‌نیا له‌ 3 وڵاتی جیهان به‌كارهاتوون
ئه‌وانه‌ی له‌ جیهان ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌، ژماره‌ی له‌ یه‌ك ملیار كه‌س تێپه‌ڕی
ئه‌وانه‌ی له‌ جیهان ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌، ژماره‌ی له‌ یه‌ك ملیار كه‌س تێپه‌ڕی

K24- هه‌ولێر:

بەگوێرەی ئامارێکی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، دوای کەمتر لە 5 مانگ لە بەرهەمهێنان و گەیشتنی ڤاکسینی كۆرۆنا، تا کاتژمێر 8:45 خوولەكی ئێوارەی 24ی نیسانی 2021، بە دیاریکراوی یەك ملیار و 2 ملیۆن و 938 هەزار و 540 ژەمه‌ ڤاكسینی جیاواز لە 207 وڵات و هەرێم لە جیهان بەکارهاتوون.

وه‌ك له‌ ئاماره‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه‌، له‌ 58%ی ئەو ڤاکسینانە لە سێ وڵاتی: ئەمه‌ریکا، چین و هیندستان بەکارهاتوون.

ئەمه‌ریکا لە پلەی یەکەم دێت و 225 ملیۆن و 600 هەزار ژەمی ڤاکسینەکەی بەکارهێناوە.

دواتر چین دێت، کە 216 ملیۆن و 100 هەزار پێکوتەی ڤاکسینەکەی دابینکردوون، هیندستان بە 138 ملیۆن و 400 هەزار لە پلەی سێیەم دێت.

H.B