سەرۆك بارزانی بەشداری ئیڤێنتێک لە بارەی نوای ئارام بۆ هەرێمی کوردستان دەکات

هەریەك لە جەیمس بیکەر، هۆشیار زێباری، جۆن ئەبیزەید و برێت مەکگۆرك بەشداری تێدا دەکەن
سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 – ھەولێر:

سەرۆك بارزانی رۆژی چوارشەممەی داھاتوو بەشداری ئیڤێنتێکی تایبەت بە درووستکردنی نوای ئارام بۆ هەرێمی کوردستان دەکات.

بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن رایگەیاند، شەرەفمەندم رایدەگەیه‌نم سەرۆك بارزانی رۆژی 28ـی ئەم مانگە بەشداری ئیڤێنتێکی تایبەت دەکات سەبارەت بە درووستکردنی نوای ئارام بۆ کوردستان.

ئیڤێنتەکە رۆژی چوارشەممە 28ی ئەم مانگە کاتژمێر 10 بەکاتی واشنتن و کاتژمێر 5ی ئێوارە بە کاتی هەولێر لەرێگەی ئۆنڵاینەوە بەڕێوەدەچێت.

هەریەك لە جەیمس بیکەر، هۆشیار زێباری، جۆن ئەبیزەید و برێت مەکگۆرك بەشداری تێدا دەکەن.