عێراق عەمبارکردن و هەناردەکردنی نەوت بەهێز دەکات

بۆ رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی لە پەیوەندیدان
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

كۆمپانیای نەوتی بەسرە دەستیکردووە بە نۆژەنکردنەوە و زیادکردنی توانای سیستەمەکانی عەمبارکردن و هەناردە لە پێگەکانی و بەندەرە نەوتییەکانی، هەروەها جەختیش لە وەبەرهێنانی کێڵگە هاوبەشەکان لەگەڵ کوێت کراوەتەوە.

لەو بارەیەوە خالید هەمزە، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی بەسرە ئاماژەی بەوەداوە، لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی لەسەر جێبەجێکردنی چوار پڕۆژەی گەورە بگەنە رێککەوتن.

راشیگەیاند، وەزارەتی نەوت دەستی بە نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی کردووە، بۆ ئەوەی توانای عەمبارکردن هەناردەی نەوت لە بەندەرە نەوتییەکان زیاتر بکات، بە جۆرێک لە توانای دابێت نەوتی کێڵگەکانی رۆژئاوای قورنە رومێلە و زوبێر لە خۆبگرێت.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی بەسرە ئاشکرای دەکات، تێکڕای هەناردەی نەوت لە بەندەرەکانی نەوتی بەسرە لەم مانگەدا لە ئاستی دوو ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل رۆژانە جێگیر بووە، کە ئەوەش بە گوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتە بەپێی رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس.