قه‌یرانی دارایی كۆمپانیای نۆكیاشی گرته‌وه
K24 - ھەولێر
كۆمپاینای نۆكیای بواری به‌رهه‌مه‌كانی گه‌یاندن رایگه‌یاندووه، زیاتر له 1000 كه‌سی له فه‌رمانبه‌رانی ناردۆته‌وه ماڵه‌وه وه‌ك هه‌نكاوێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی.
به‌گوێره‌ی زانیارییەكانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز كۆمپانیای نۆكیای فینله‌ندی لە هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كانیدایە و بڕیاریداوه ته‌نها له فینله‌ندا 1023 كه‌س له كارمه‌نده‌كانی بنێرێته‌وه ماڵه‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆمپانیای نۆكیا له میانی به‌رنامه‌یه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار له بڕی خه‌رجیه‌كانی به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی بڕی قازانجه‌كانی.
كۆمپانیای نۆكیا تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانی كه‌لوپه‌له‌كانی گه‌یاندن به‌تایبه‌ت هاندی مۆبایل، له سه‌رتاسه‌ری جیهان زیاتر له 104 ھەزار كارمەندیان هه‌یه، تەنھا لە وڵاتی فینلەندا نزیكەی 7 ھەزار كارمەند لە كۆمپانیای نۆكیا كار دەكەن و لە ئەڵمانیاش نۆكیا نزیكەی 5 ھەزار كارمەندی ھەیە.