له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ئه‌م پێشنیازانه خرانه‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ژماره‌یه‌ك پێشنیازی تایبه‌ت به رێككاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان خرانه‌ڕوو.
له‌وباره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، پێشنیازه‌كان تایبه‌تن به ده‌وامی قوتابخانه‌كان، خوێندنی ئۆنلاین، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كان.
هه‌وره‌ها گوتی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیازكراوه ده‌وامی قوتابخانه‌كان تا دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان به ئۆنلاین به‌رده‌وام بێت، یه‌كێكی دیكه له پێشنیازه‌كان ئه‌وه بوو، كه له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی قوتابیان بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن، ده‌وامی قوتابخانه‌كان سێ رۆژ به سێ رۆژ بێت.
بۆ ده‌روازه سنوورییه‌كانیش پێشنیازی ئه‌وه كراوه، سه‌رجه‌م خاڵه سنوورییه‌كان بۆ هاتووچۆی گه‌شتیاران به داخراوی بمێننه‌وه، ته‌نیا رێگه به بواری بازرگی و شانده بیانییه‌كان بدرێت.
هه‌وره‌ها داواش كراوه، به‌ر له ده‌ستپێكردنی ده‌وامی قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن، سه‌رجه‌م مامۆستایان ڤاكسین وه‌ربگرن.
جێگای ئاماژه‌یه تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌رده‌وامه.
H.B