ئه‌مڕۆ بۆ خولی نایابی كوردستان رۆژێكی پڕگۆڵ و ئاگرین بوو
له قۆناخی كۆتایی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان 3 یاری به‌ڕێوه‌چوون، یانه‌ی سیروانی نوێ زامه‌كانی زاخۆی قوڵتكرده‌وه و تووشی چواره‌مین شكستی كرد، شێروانه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكستی به برایه‌تی هێنا، یاریی پێشمه‌رگه و هه‌ندرێنیش به ئه‌نجامێكی سپی و به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ هه‌ندرێن
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له پیرمام میوانداریی هه‌ندرێنی كرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی یارییه‌كه فه‌رهه‌نگ وریا گۆڵی پێشكه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ی له دژی هه‌ندرێن تۆمار كرد.
دواتر مایسترۆی یانه‌ی هه‌ندرێن هێمن نازم ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام خۆشییه‌كانی ئه‌و یانه‌یه زۆری نه‌برد كاتێك عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست به لێدانی پێناڵتی گۆڵی دووه‌می پێشمه‌رگه‌ی كرد كه ئه‌مه شه‌شه‌مین گۆڵی ئه‌و یاریزانه بوو له‌م وه‌رزه.
نیوه‌ی یه‌كه‌م یارییه‌كه به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه كۆتایی هات، پاشان ماجد راشید هێرشبه‌ری هه‌ندرێن له ناوه‌ی راستی نیوه‌ی دووه‌م به لێدانی پێناڵتی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌ندرێن یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر هه‌ولێر و هه‌ندرێن هه‌ریه‌كه‌یان بوونه خاوه‌نی 5 خاڵ و له پله‌كانی چواره‌م و پێنجه‌می ریزبه‌ندی دێن.
برایه‌تی ـ شێروانه
برایه‌تی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی له هه‌ولێری پایته‌خت میوانداریی شێروانه‌ی كه‌لاری كرد، له كۆتاییه‌كانی نیوه‌ی یه‌كه‌م زۆرترین گۆڵ و ڕووداوی وه‌رزشی روویدا.
له خوله‌كی 38 عه‌لی كاكه‌مینه به لێدانێكی به‌هێز گۆڵی یه‌كه‌می شێروانه‌ی له یارییه‌كه تۆمار كرد، دوای دوو خوله‌ك دانا كامه‌ران گۆڵی دووه‌می شێروانه‌ی تۆمار كرد.
پاشان سه‌فین مه‌نسووڕ به لێدانی پێناڵتی جیاوازییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه و نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك كۆتایی هات.
به درێژایی نیوه‌ی دووه‌می یارییه‌كه‌ش هیچ لایه‌ك نه‌یتوانی گۆڵ بكات و یارییه‌كه به سه‌ركه‌وتنی شێروانه به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك كۆتایی هات.
یانه‌ی شێروانه بووه خاوه‌نی 7 خاڵ و برایه‌تی له پێشه‌نگی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان هێنایه خواره‌وه كه ئه‌ویش 7 خاڵی هه‌یه.
سیروانی نوێ ـ زاخۆ
یانه‌ی سیروانی نوێ دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌مجاره‌یان میوانداریی زاخۆی كرد، له نیوه‌ی یه‌كه‌م سیروانی نوێ به گۆڵێك پێشكه‌وت، نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م تاكه كۆڵه كۆتایی هات.
دواتر له كۆتاییه‌كانی نیوه‌ی دووه‌م سیروانی نوێ گۆڵی دووه‌میشی زیاد كرد و به ته‌واوه‌تی زاخۆی له یارییه‌كه و له نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ش بێهیوا كرد.
یانه‌ی سیروانی نوێ كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 9 خاڵ لوتكه‌ی قۆناخی كۆتایی خولی نایابی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زاخۆش تووشی چواره‌مین شكستی له‌سه‌ره‌یه‌ك بوو.