پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای دادگای تاوانکاری داعش دەکات

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان - 28/4/2021
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان - 28/4/2021

K24 - هەولێر

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای دادگای تاوانكاری تایبەتمەند بەتاوانەكانی داعش لە هەرێمی كوردستان دەکات و چەند بابەتێکی دیکەش تاوتوێ دەکات.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی پەرلەمان کە بڕیارە کاتژمێر 11ی پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ دەستپێبکات، لە تەوەری یەکەمدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە پێشنیازەکانی ( پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسەكان و پاراستنی بەڵگەنامەی هەرێمی كوردستان و پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیفی نەتەوەیی لە هەرێمی كوردستان بکات. لە تەوەری دووەمدا بیرۆکەی پەرلەمانتار لیزا فەلەکەدین کاکەیی تاوتوێ دەکرێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر.

لە تەوەری سێیەمدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دەکات. پاشانیش لە تەوەری چوارەمدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای دادگای تاوانكاری تایبەتمەند بە تاوانەكانی داعش لە هەرێمی كوردستان دەکات، کە هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەسەندی کرد.