عێراق یەکێكە لە گەورە بەکارهێنەرانی برنج لە جیهان

خواست لەسەر بەرهەمی برنج لە جیهان 112 ملیۆن تۆنی دیکە بەرزدەبێتەوە
برنج
برنج

K24 - هەولێر

بەپێی پۆلێنکارییەکی بانکی جیهانی بۆ زۆرترین ئەو وڵاتانەی کە برنج یەکێکە لە خۆراکە سەرەکییەکانیان، عێراق لە ریزبەندی 10 زۆرترین بەکاربەری ئەو بەرهەمە کشتوکاڵییەوەیە.

بەپێی پۆلینکارییەکە وڵاتی چین لە ریزبەندی یەکەم دێت و دواتر نێجیریا و فلیپین و ئێران، عێراقیش لە ریزبەندی نۆیەمی زۆرترین بەکارهێنەران و هاوردەکارانی برنج دێت.

شارەزایانی ئەو بوارە پێیان وایە لە 2040 خواست لەسەر بەرهەمی برنج لە جیهان 112 ملیۆن تۆنی دیکە بەرزدەبێتەوە و ساڵانەش خواست لەسەر ئەو بەرهەمە زیاد دەکات.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی پەیمانگای فاپڕی بۆ لێکۆڵینەوە لە سیاسەتی خۆراکی و کشتوکاڵی، خواستی جیهانی لەسەر برنج بۆ ئەمساڵ بەرزدەبێتەوە بۆ 496 ملیۆن تۆن. ئەمە لە کاتێكدایە لە ساڵی 2010 رێژەی بەکارهێنانی برنج 439 تۆن بووە، پێشبینی دەکرێت بۆ ساڵی 2035 قەبارەی بەکارهێنانی برنج بگاتە 555 ملیۆن تۆن.

م.ه