بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ، بەنزینخانەیەک لە دهۆک داخرا

بەنزینی خراپی بە بەنزینی سوپەر فرۆشتووە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - دهۆک

بەهۆی فێڵکردن لە ھاووڵاتییان، لیژنەی بەدواداچوونی بەنزینخانەکان، کە لە بەڕێوەبەراتی نەوت و کانزای دھۆک و ئاسایشی پێھاتووە، بەنزینخانەیەکی لە دهۆک داخست و خاوەنەکەشی بە بڕی دوو ملیۆن دیناریش سزا درا.

موحسین تەھا، بەڕێوەبەری بەڕێوبەراتی نەوت و کانزای دھۆک بە کوردستان24ی راگەیاند "دوای ئەوەی لەسەر خراپی کوالیتی بەنزین کە خاوەن بەنزینخانەکە بە فێڵ و بەناوی سوپەر بەنزینی خراپی بە ھاووڵاتیان فرۆشتووە، بڕیاری داخستنی بەنزینخانەکە دراوە".

راشیگەیاند "بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی سزاکە ئەم بەیانییە بەنزینخانەکەمان کردەوە، بەڵام بینیمان کە خاوەنی بەنزینخانەکە لافیتەکەیان شاردووتەوە و دەستی بەکارەکەی کردووەتەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە خاوەن بەنزینخانەکە دوو جار سەرپێچی کردووە و رێزی لە یاسا نەگرتووە، بۆیە لیژنەکە بڕیاریدا دوو جار سزا ماددی بدرێت و بۆ ماوەی 10 رۆژیش شوێنەکەی دابخرێت".