وهزیری ئهوقاف پەرتووکی پێکەوەژیان لەکوردستان پێشکەش به کاردیناڵ لویس ساكۆ دهكات
K24 - ههولێر:
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەناوی مهسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان پشتیوانی بۆ سەرۆکی تائیفەی کلدانی جیھان دوپاتکردەوە، كاردینال ساكۆش رایدهگهیهنێت، کوردستان لانەو پەناگەی ئارامییە بۆ ئاواره و لێقەوماوانی ناوچەکە.
د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەیاوەری زین مهولوود بریکاری وهزارهتی ئهوقاف، له بهغدا لەگەڵ کاردیناڵ لویس ساکۆ سەرۆکی تائیفەی کلدان لەجیھان کۆبوەوە، سەرەتای دیدارەکە وەزیری ئەوقاف بەناوی مهسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پاڵپشتی بۆ بەڕێز کاردیناڵ لویس ساکۆ دووپاتکردەوە.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا گفتوکۆ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی لەکوردستان و عێراق کرا بەرێزیان کوردستانی بە نمونەیەکی جوانی ئاشتی و پێکەوەیی وەسف کرد، تایبەت بۆ لەخۆگرتنی مەسیحییەکانی ناوچەکە و ئاوارەکان بەگشتی کە روویان لە کوردستان کردوە و دەیان بەئارامی دەژین و پارێزن و خزمەت دەکرێن.
له دیدارهكهدا، وهزیری ئهوقاف حكومهتی ههرێمی كوردستان، پەرتووکی پێکەوەژیان لەکوردستان پێشکەش به کاردیناڵ لویس ساكۆ کرد، کە نیشاندانی كولتووری دێرینی پێکەوەژیانی ئایینی سەرجەم پێکھاتەکانه له كوردستان.