لە کەڵەکچی ژن و مێردێکی خاوەن حەوت منداڵ کوژران
K24- دهۆك:
لە ئەنجامی شەڕێک لە ناحیەی (کەڵەکچی)ی سەر بە قەزای شێخان، دوو کەس کوژران و پێنج کەسیتریش بریندار بوون.
ھەڤاڵ محەمەد شەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەکچی بە کوردستان24ـی راگەیاند: "بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆنەوە شەڕێک لە نێوان دوو خێزاندا کە ئامۆزای یەکترن، دروستبوو" .
بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەکچی ئەوەشی دیارکرد: "لایەنێکی شەڕەکە کە ھێشتا نازاندرێت کە لە شێخانەوە چوون بۆ کەڵەکچی یاخود خۆیان هەر لەوێ بوون، چوونەتە سەر ماڵی خێزانەکەی تر و شەڕ دروستبووە، لە ئەنجامدا ژن و مێردێک کە خاوەن حەوت منداڵن، گیانیان لە دەستدا و پێنج کەسیتریش لە ھەمان خێزان برینداربوون و گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە."