شێوەکارێکی بەریتانیا چەند ساڵیکە بە یەک جۆر وێنەکیشان سەرقاڵە

کەرەستە و کەلوپەلی جیاواز بەکاردێنێ بۆ کێشانی وێنەکانی
kurdistan24.net

K24-هەولێر

جۆن مارشاڵ ھونەرمەندی شێوەکاری بەریتانی چەند ساڵیکە خۆی بە یەک جۆری وێنەکیشان سەرقاڵکردووە, ئەویش وێنەی مانگای ئاسایییە.

تابلۆکانی مارشاڵ لە رووی قەبارەوە گەورەن، ھەندێک جار قەبارەی یەکێکیان دەگاتە 2 مەتر, لەوەڕگەی مانگا ئەو شوێنەیە کە جۆن مارشاڵ کارە ھونەرییەکانی تێدا ئەنجام دەدات, ھەروەکوو ھونەرمەند خۆی ئاماژەی پێدەکات ھەر مانگایەک تایبەتمەندی خۆی ھەیە، بە رێگەی بەکارھێنانی فلچە و وێنەکێشان ئەزموونی زۆری پەیدا کردووە.

ھەندێک کات سوود لە پانتاییە سپییەکەی سەر تابلۆ وەردەگرێت و ھەندیک کاتیش سوود لە نەوتی رەش و رۆنی تەرپەنتین وەردەگرێت, مارشاڵ لە سەر وێنەکانی ئاماژە بەوە دەکات کە زۆرجار وێنەکانی بریتین لە چاو و لووت، بۆ ئەوەی بەم ئامرازانە پەیوەندی لەگەڵ بینەر درووست بکات.

تابلۆکانی مارشاڵ ھەندێک کات چەند ھەفتەیەکی پێویستە تا تەواوی دەکات, لە 12 مانگی رابردوودا نزیکەی 40 تابلۆی فرۆشتووە, نرخی یەک تابلۆی دەگاتە (8500) دۆلاری ئەمریکی, سەرەرای سەرکەوتنەکانی مارشاڵ وەکوو ھونەرمەندێک، بەڵام لە خوێندگەی ھونەریی نەیخوێندووە.

ئا: ھێرش سدیق