سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتارێک لە کۆنفرانسی زانکۆی کوردستان-هەولێر پێشکەش دەکات

سه‌رۆكی حكومه‌ت لە کۆنفرانسی "یەکڕیزی و دەستوور" راسته‌وخۆ قسه‌ ده‌كات
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (19ی ئایار/ مایۆی 2021) بەشداری لە کۆنفرانسێکی زانکۆی کوردستان-هەولێر دەکات، بە ناونیشانی "یەکڕیزی و دەستوور"، لە دەستپێکی کۆنفرانسەکەدا، سەرۆکی حکومەت گوتارێك پێشکەش دەکات.

کۆنفرانسەکە بە ئامادەبوونی "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان و "ڕێواس فایەق" سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت. لە کۆتایی کۆنفرانسەکەشدا ئێوارەی ئەمڕۆ، گفتوگۆیەکی تایبەت لەگەڵ "نێچیرڤان بارزانی" دەکرێت، سەبارەت بە پرسی یەکڕیزی و دەستوور.  

بڕیاره‌ گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ پێشكه‌ش بكرێت له‌ رێگه‌ی فریکوینسی گواستنەوەی زیندی:

W6 - 21B

DOWNLINK: 11627.75 H

S/R : 3.220

FEC : 5/6

MODULATION: 8PSK /DVS-2