له هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەگەری گۆڕانکاری نوێ هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
تا ئێستا روون نییە هەڵبژاردنی پێشوەختە چ گۆڕانکارییەك بەسەر سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق دەهێنێت، رایەک وایە کە سیاسەتەکە وەکو خۆی دەمێنێتەوە مادام بەڕێوەبردنی وڵات هەر لەدەست زۆرینەی شیعەدا دەبێت. بەڵام ئاماژەکانیش بۆ ئەوە دەچن، هەڵبژاردن چەند گروپ و هێزێکی نوێ بێنێتە پێشەوە، بەتایبەت لەنێو خۆپیشاندەرانی ئۆکتۆبەری 2019، بەڵام چاوەڕێ ناکرێت گۆڕانکاری گەورە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
هەڵبژاردن نزیک دەبێتەوە و تا ئێستا روون نییە عێراق بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت، سیاسەتی دەرەوە چی بەسەر دێت، وەکو خۆی لەژێر کاریگەری و هەژموونی وڵاتانی زلهێز و ئیقلیمی دەمێنێتەوە، یان گۆڕانکاری بەسەردا دێت. رایەک وایە کە سیاسەتەکە وەکو خۆی دەمێنێتەوە مادام بەڕێوەبردنی وڵات هەر لەدەست زۆرینەی شیعەدا دەبێت.
ئەردەلان نوورەددین، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق گوتی: "ئامانج له هه‌ڵبژاردنێك له جیهاندا درووستبوونی گۆڕانگارییه، به‌تایبه‌تی گۆڕانگاری له سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له نێوان كابینه‌كه‌ی عه‌بادی و كازمی، كابینه‌كه‌ی كازمی زیاتر به رووی جیهاندا كراوه‌ته‌وه، تا راده‌یه‌ك سیفه‌تی شیعه‌یی كه‌متر پێوه‌دیاره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو كازمی په‌یوه‌ندییه‌كی قووڵی له‌گه‌ڵ سعودیه درووست كرد".
ئەگەرچی لە کابینەکەی مستەفا کازمیدا، عێراق لەبەرامبەر وڵاتانی سووننەنشیندا زیاتر کرایەوە، بەڵام دیار نییە دەرگای عێراق لە بەرامبەر وڵاتانی سووننەدا بە کراوەیی دەمێنێتەوە، یان کابینەیەکی دیکە پێکدەهێندرێت و دەرگاکە بەرەوە داخستن دەباتەوە.
ئازاد جۆڵا، چاودێری سیاسی گوتی : "گرووپێك له عێراق پایه‌ندن به میلیشیاكانی ئێرانه‌وه، به تایبه‌تی حه‌وزه‌ی نه‌جه‌ف له‌گه‌ڵ تاران كاریگه‌ری زۆریان هه‌یه و گرووپی چه‌كداریشیان هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ریشدا سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا دوای هاتنی بایدن گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، بۆیه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتوو، هه‌م سیسته‌می هه‌ڵبژاردن جیاوازه، هه‌م ئه‌و هێزانه‌ی له رابردوو هاوپه‌یمانیان هه‌بووه، ره‌نگه له داهاتوودا نه‌توانن ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه درووست بكه‌نه‌وه و كه‌سایه‌تی تازه‌ش دێنه پێشه‌وه".
ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن، ئەگەر هەیە هەڵبژاردن چەند گرووپ و هێزێکی نوێ بێنێتە پێشەوە، بەتایبەت لەنێو خۆپیشاندەرانی ئۆکتۆبەری 2019، بەڵام چاوەڕێ ناکرێت کە گۆرانکاری گەورە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و عێراقێکی نوێ ببینین.
د.ی