شێلادزێ.. ئەسپێکی ماڵی منداڵێكی كوشت
K24- دهۆك:
لە رووداوێکی دەگمەندا، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 22/5/2021، لە گوندی (خاستۆی ژێر)ی سەر بە ناحیەی شێلادزێ لە سنووری قەزای ئامێدی، ئەسپێکی ماڵی منداڵێکی 11 ساڵانی کوشت.
کوردستان24 هەوڵیدا لهبارهی ئهو رووداوه قسه لهگهڵ باوكی منداڵەکە بكات، بەڵام نەیتوانی قسە بکات و ئامۆزایەکی بە ناوی مەهدی، بۆ کوردستان24 لهبارهی ئهو رووداوه گوتی: " زۆربەی خەڵکی گوندەکەی ئێمە ئەسپ و ئاژەڵ بەخێو دەکەن، ئەو ئەسپەی کە کوڕی ئامۆزای ئێمە (زکری رەمەزان شەریف)ی 11 ساڵی لەسەر پشتی بوو، ئەسپێکی ماڵی یە و رۆژانە منداڵەکە سواری دەبیت و هیچ كێشهیهكی نەبووە. بەڵام وهك ئاماژهی پێدا، ئەمڕۆ لە کاتێکدا ئهو منداڵه لەسەر پشتی ئەسپەکە کەوتبووه خوارەوە و بە هۆی گوریسێکەوە کە بە پێیەکانی منداڵەکە ئاڵابوو، ئەسپەکە ترسا و بۆ مهودایهك لە دوای خۆی راکێشا، تا ئهو كاتهی کەسانی دەوروبەر پێی ئاگادار بوون، منداڵەکە گیانی لەدەستدابوو".
H.B