له یابان ئیداره‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك داوای لێبوردن له سه‌رنشینان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ره‌فتاری شوفێری شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له یابان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه خوله‌كێك له واده‌ی دیاریكراوی خۆی دوابكه‌وێت، به‌م هۆیه‌وه كۆمپانیای هێڵی گواستنه‌وه ناچاربوون له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای لێبوردن له سه‌رنشینان بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده ده‌كرا بابه‌ته‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س هه‌ستی پێبكات، به‌ڕێبكرێت، به‌ڵام كۆمپانیاكه ته‌نیا خوله‌كێك دواكه‌وتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ی له واده‌ی دیاریكراوی خۆی به كارێكی نادروست لێكداوه‌ته‌وه و دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه.
شوفێری شه‌مه‌نده‌فه‌ری "شینكانسین" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستی به ژانێكی زۆر له سكی كردووه، بۆیه زۆر به‌په‌له شوێنه‌كه‌ی جێهێشتووه، به‌ڵام كه‌سی له‌وه ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه كه شوێنه‌كه‌ی خۆی جێده‌هێڵێت و ماوه‌ی 3 خوله‌كی پێچووه، له‌كاتێكدا شه‌مه‌نده‌رفه‌ره‌كه به خێرایی 150 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌ڕۆیشت و 160 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو.
گوته‌بێژی كۆمپانیاكه بۆ ئاژانسی فرانس پرێس گوتی: "شه‌مه‌نده‌فه‌ری شینكانسین به میكانیزمێكی وردی زانیاری كارده‌كات، له‌سه‌ر شوفێر پێویسته له شوێنی خۆی چاره‌سه‌ری هه‌ر بارێكی پێشبینینه‌كراو بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌سه‌ر شوفێری شه‌مه‌نده‌فه‌ر پێویسته خێرایی زیاد یان كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆنترۆڵ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری سه‌لامه‌تی سه‌رنشینه‌كانی بكات، به‌ڵام به‌هۆی جێشهێشتنی شوفێره‌كه، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه بۆ ماوه‌ی خوله‌كێك له واده‌ی دیاریكراوی خۆی دواكه‌وتووه.
ئیداره‌ی كۆمپانیاكه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای لێبوردنی له سه‌رنشینانی كرد و جه‌ختی كرده‌وه، كه شوفێری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه سزای ره‌فتاره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.
د.ی