شه‌مشه‌مه‌كوێره گه‌شتێكی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌یه‌ك له ناو له فڕۆكه‌یه‌ك له ئاسمانه‌وه، ترسی له‌ناو سه‌رنشینان درووست كرد و دوای نیو كاتژمێر فڕین بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه.
به‌پێی گرته ڤیدیۆیه‌ك، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له گه‌شته‌كانی هێڵی ئاسمانی هیندستان ناچار بووه بگه‌ڕێته‌وه شوێنی هه‌ڵفڕینی و گه‌شته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، كه به‌نیازبووه بچێته ئه‌مه‌ریكا.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌ركه‌وتووه، كه شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كه له ناو فڕۆكه‌كه به‌سه‌ر سه‌ری سه‌رنشینان و تیمی فڕۆكه‌كه دێت و ده‌چێت، هه‌ندێك جار له نزیكیش ده‌بێته‌وه.
به‌پێی كه‌ناڵی "ئێر لایڤ"، فڕۆكه‌كه له "نیوده‌لهی"یه‌وه به‌ڕیكه‌وتووه به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام دوای نیو كاتژمێر شه‌مشه‌مه‌كوێره‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه و سه‌رنیشین و تیمی فڕۆكه‌كه‌ی بێزاركردووه، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی تیمی فڕۆكه‌كه بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بده‌ن بۆ ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ی گه‌شته‌كه‌یان لێ ده‌ستپێكردبوو.
مه‌زه‌نده ده‌كرێت شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كه له رێگه‌ی یه‌كێك له كۆمپانیاكانی دابینكردنی كه‌لوپه‌له‌وه هاتبێته ناو فڕۆكه‌كه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ش داوا له تیمی پسپۆڕی ئاژه‌ڵان كراوه، بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كه.
د.ی