سەرۆكی حكومەت بودجه‌یه‌كی بۆ پاركی هەواری شار و بابەتی سەوزایی بۆ شاری سلێمانی تەرخان كرد

بڕی 5 ملیار و 700 ملیۆن دینار بۆ سه‌وزاییه‌كانی سلێمانی ته‌رخانكرا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رەزامەندی نیشان دا لەسەر دابینكردنی بودجەیەكی تایبەت بە بڕی زیاتر لە 5 ملیار دینار بۆ به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی لە بابەتی سه‌وزایی له‌ پاركی هه‌واری شار لە سلێمانی و شه‌قامی شێخ مه‌حموود و شه‌قامی تاسڵوجه‌ - سلێمانی، وەك سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بۆ كرد، پێشتر لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە داوای دابینكردنی ئەو پارەیە كراوە بۆ بابەتی سەوزایی لە شاری سلێمانی.

ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی ئایار/ مایۆی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری، سەردانی شاری سلێمانی كرد، لە رێوڕەسمەكەدا وتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند، داواكارییەكم له‌ رێگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزار پێگه‌یشتووه‌ بۆ دابینكردنی بودجه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی ئه‌و سه‌وزاییه‌ی له‌ پاركی هه‌واری شار و شه‌قامی شێخ مه‌حموود و شه‌قامی تاسڵووجه‌ - سلێمانی هه‌یه،‌ كە بڕه‌كه‌ی 5 ملیار و 700 ملیۆن دیناره‌.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گوتی: ده‌مه‌وێت لێره‌ به‌ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی رابگه‌یه‌نم، كه‌ ئێمه‌ ئه‌م بڕه‌ بودجه‌یه‌ ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش بكه‌وێته‌ خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی.

 

د.ی