وه‌زیری ته‌ندروستی: داوامان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه هاوكارییه‌كی زیاتری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د زوه‌یتن، نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان له عێراق رایگه‌یاند، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان له هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی خولێكی راهێنان بۆ به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی توانای كارمه‌ندانی تاقیگه پزیشكییه‌كان و به‌شی چاودێری چڕی تووشبووانی كۆرۆنا ده‌كات و گوتیشی: داوامان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، هاوكارییه‌كی زیاتر و به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
سامان به‌رزنجی گوتی: له‌گه‌ڵ تیمی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان كۆبووینه‌وه، كه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی كۆرۆنا و ته‌ندروستی به گشتی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان باس له ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌ر و بابه‌تی گرنگ كرا، كه ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له نێوان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و رێكخراوه جیهانییه له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆناوه رۆڵێكی گرنگی له پاڵپشتیكردنی هه‌رێمی كوردستان گێڕاوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئۆفیسی تایبه‌تی خۆی له‌ناو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی به‌ڕێوه بچن و له چاودێریكردنی دۆخی ته‌ندروستی و ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تیش به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌شدار بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: سوپاسی ئه‌و رێكخراوه ده‌كه‌ین، كه رۆڵێكی به‌رچاوی له متمانه‌پێكردنی كونسوڵخانه‌ی وڵاتانی به‌خشه‌ر له كوردستان گێڕاوه، بۆ ئه‌وه‌ی له دابینكردنی پێداویستی پزیشكی و فراوانكردنی ژێرخانی ته‌ندروستی هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
وه‌زیری ته‌ندروستی دووپاتی كرده‌وه، له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا گفتوگۆمان له‌باره‌ی زنجیره نوێیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و زنجیرانه له ئێستا و داهاتوودا كرد. ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به پێكوته‌ی كۆرۆنا و هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی ئه‌و په‌تایه و گوتی: جه‌ختمان له‌وه كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تایبه‌ته و پێویسته رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان رۆڵێكی كاریگه‌رتر له راسپارده‌كردنی نێوده‌وڵه‌تی ببینێت بۆ هاوكاری كردنی كوردستان، چونكه جگه له هاووڵاتییانی هه‌رێم، ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانیش له هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌یه، بۆیه بنبڕكردنی ئه‌و ڤایرۆسه پێویستی به پاڵپشتییه‌كی زیاتری نێوده‌وڵه‌تییه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئێمه داوامان له‌و رێكخراوه كردووه، جگه له‌و هاوكارییانه‌ی له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی نیشتیمانی عێراق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌گه‌نه هه‌رێمی كوردستان، به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و هاوكارییانه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆش پێشكه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێم بكرێن، به‌تایبه‌ت له دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا.
گوتیشی: جگه له‌مه گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ندین بابه‌تی دیكه كرا، له‌وانه‌ش: ئه‌نجامدانی كۆنفرانسێكی گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی بۆ پێداچوونه‌وه به هه‌موو كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌م بواری ته‌ندروستی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوامان له ته‌ندروستی جیهان كرد، هه‌ماهه‌نگییه‌كی زیاتر بكات.
سه‌باره‌ت به ئامانجی سه‌ردانی نوێنه‌ری رێكخراوی ناوبراو بۆ هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری ته‌ندروستی ئاشكرایكرد، مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی خولێكی راهێنانه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاتی تواناكانی كارمه‌ندانی تاقیگه پزیشكییه‌كان و به‌شی چاودێری چڕی تووشبووانی كۆرۆنا.
هه‌ر له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا وه‌زیری ته‌ندروستی داوای له هاووڵاتییان كرد، پابه‌ندی رێكاره‌كانی ته‌ندروستی و رێنماییه خۆپارێزی و پزیشكییه‌كان بن و دووری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ستنی ماسك به‌هه‌ند وه‌ربگرن. داواشی لێ‌كردن، به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ناوی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا تۆمار بكه‌ن و ده‌توانن له ماوه‌ی كه‌متر له خوله‌كێك ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن، كه به گوته‌ی خۆی، تا ئێستا 164 هه‌زار 300 ژه‌می ڤاكسینه‌كه گه‌یشتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له 100 هه‌زار ژه‌م به هاووڵاتیان دراوه و به‌رنامه‌كه‌ش بۆ پێدانی ڤاكسین به‌گوێره‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاریكراوه، به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئاماده‌كاری ته‌واو كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ڤاكسین وه‌ربگرێت، ڤیزای ڤاكسینه‌كه‌ی پێ بدرێت، چونكه ده‌كرێت له داهاتوودا ببێته رێكارێكی نێوده‌وڵه‌تی و جه‌ختیشی كرده‌وه، ئاسانكاری بۆ هه‌موو ئه‌و رێكخراو و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیانه ده‌كه‌ین، كه له هه‌رێمی كوردستانن و ده‌یانه‌وێت له‌ڕووی دابینكردنی ڤاكسین هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
H.B