ئەحمەدی نەژاد پێشبینی رووخانی ئێران دەکات

"دۆخی ناوخۆیی و نێودەڵەتی ئێران زۆر خراپە"
مەحمودی ئەحمەدی نەژاد
مەحمودی ئەحمەدی نەژاد

K24 - هەولێر

دوای رەتکردنەوەی لەلایەن لەلایەن ئەنجومەنی پاراستنی دەستووری ئێرانەوە بۆ کاندیدی سەرۆکایەتی، مەحمود ئەحمەدی نەژاد، پێشبینی رووخان و هەڵوەشانەوەی ئێرانی کردووە و گوتوویەتی، دۆخی وڵات زۆر خراپە و نایەوێت بەشێک بێت لەو داڕووخانە.

ئەحمەدی نەژاد لە پەیامێکدا دەڵێت "نازانم بۆ کاندید بوونم رەتکرایەوە، کەس ئەو مافەی نییە من رەتبکاتەوە، بێدەنگ نابم لەم زوڵمە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "رێژەی بەشداری خەڵک لە پرۆسەی دەنگدان زۆر دادەبەزێت و هۆشداریدا لە کاردانەوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان".

هەریەک لە مەحموود ئەحمەدی نەژاد، عەلی لاریجانی و ئیسحاق جەهانگیری، لەلایەن ئەنجومەنی پاراستنی دەستوورەوە، بۆ کاندیدی سەرۆکایەتی ئێران رەتکرانەوە.

بڕیارە لە 18/6/2021، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بەڕێوەبچێت، پۆستی سەرۆک کۆمار لە ئێران دووەم پۆستی باڵای سیاسی ئەو وڵاتەیە، دوای پۆستی رێبەری ئێران دێت.