رێکخراوی تەندروستی جیهانی له زیادبوونی کۆرۆنا نیگەرانە
K24- ههولێر:
رێکخراوی تەندروستی جیهانی نیگەرانە لە خێرایی بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێ و گۆڕاوەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپا و راشیدەگەیەنێت ترسیان هەیە لەوەی ڤایرۆسەکە وەکو هیندستان لە ئەوروپا بڵاوببێتەوە.
بەڕێوبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەوروپا ئاماژهی بهوه كرد، ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەکە کە دەرکەوتووە زۆر زیاتر لە جۆرەکانی دیکە بڵاودەبێتەوه، گوتیشی تاوەکو زیاتر لەسەدا 70 خەڵکی ڤاکسین وەرنەگرن پەتای كۆرۆنا هەر دەمێنێت.
هانس کلۆگ، بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەوروپا گوتی: "زۆر نیگەرانم لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێ و گۆراوەکان، چونکە ئێمە دەزانین بۆ نموونە جۆری بی 1617 زۆر خێراتر لە بی 117 بڵاودەبێتەوە، واتە لە ڤایرۆسە گۆڕاوەکانی دیکە زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوە و تەشەنە دەکات".
گوتیشی: "پەتاکەی هەر دەمێنێت هەتاوەکو بەلایەنی کەمەوە زیاتر لە سەدا 70ی خەڵکی ڤاکسینەکە بە تەواوەتی وەرنەگرن."