به‌هۆی دابه‌زینی ئاوی ده‌ریاچه‌ی دوكان کۆمەڵێک گۆڕی شوێنه‌واری "گردی شمشارە" ده‌ركه‌وتوون

شوێنەواره‌که‌ مێژووەکەی بۆ 3800 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە
ژماره‌یه‌ك گۆڕی شوێنه‌واری گردی شمشاره‌
ژماره‌یه‌ك گۆڕی شوێنه‌واری گردی شمشاره‌

K24 - هه‌ولێر:

به‌هۆی كه‌می بارانبارین ئاستی ئاوی دەریاچەی دوکان بەجۆرێک دابەزیووە، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی دەرکەوتنی کۆمەڵێک گۆڕ لە "گردی شمشارە".

گردی شمشاره، شوێنەوارێکی مێژووییە، ساڵی 1957 تیمێکی دانیمارکی کنە و پشکنینی تێدا کردووە و ئەوکات نامەیەکی "شامسی ئاداد"، پاشای ئاشوریەکانیان تێدا دۆزیوه‌تەوە، کە بۆ فەرمانڕەوای ئاشووری ناوچەی شمشارەی رانیە (کوواری) ناردووە و مێژووەکەی بۆ 3800 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌رچاچه‌ی دوكان، كۆمه‌ڵێك گۆڕ ده‌ركه‌وتوون، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك ئیسك و پروسكی گۆڕه‌كان به‌ده‌ره‌وه‌ن و به‌هۆی كۆنی و شه‌پۆڵی ئاوه‌وه‌، گۆڕه‌كان تێكچوون، كه‌ مێژووێكی دێرینی هه‌یه‌.

گۆڕه‌كانی شوێنه‌واری گردی شمشاره‌
گۆڕه‌كانی شوێنه‌واری گردی شمشاره‌، فۆتۆ: ئاکام عەزیز

د.ی