سه‌یرترین ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییانه‌ی به پۆلیسی فه‌ره‌نساوه كراوه
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی فه‌ره‌نسا له كتێبێكدا، سه‌یرترین ئه‌و داواكارییانه‌یان تۆماركردووه كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به ته‌له‌فۆن لێیان كراوه و سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه بڵاوكرایه‌وه.
كتێبه‌كه به‌ناوی "ئه‌لو پۆلیسه" له‌لایه‌ن ماتیۆ كۆندریسزینی ته‌مه‌ن 31 ساڵ ئاماده‌كراوه و سه‌رجه‌م ئه‌و رووداوه سه‌یرانه‌ی تێدایه، كه به ته‌له‌فۆن له به‌شه‌كه‌ی له‌لایه‌ن خۆی و هاوڕێكانییه‌وه پێیان گه‌یشتووه له پاریس.
له یه‌كێك له رووداوه‌كاندا هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به ئامێری "كارشه‌ر" كه به هه‌ڵم و فشار كارده‌كات، كاتێك دوای شووشتنه‌كه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له كار ده‌كه‌وێت، ته‌له‌فۆن بۆ پۆلیس ده‌كات و پرسیاری ئه‌وه ده‌كات، ئایا كۆمپانیای ئۆتۆمبێل قه‌ره‌بووی ده‌كه‌نه‌وه یان نا؟ دواتر پۆلیسه‌كان له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن ئێمه پۆلیسین نه‌ك كۆمپانیای ئۆتۆمبێل.
له‌و رووداوه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن سه‌رجه‌م ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له كتێبێكدا كۆبكه‌نه‌وه وزیاتر له دوو هه‌زار رووداویش له كتێبه‌كه‌دا تۆماركراوه.
له یه‌كێك له گفتوگۆكاندا، پیاوێك ته‌له‌فۆن ده‌كات و ده‌ڵێت، هاوسه‌ره‌كه‌م له ماڵ رۆیشتووه و ئێستاش بۆ به‌خێوكردنی چێله‌كان پێویستم پێیه‌تی.
له په‌یوه‌ندییه‌كی دیكه‌دا، ژنێك ته‌له‌فۆن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا له‌سه‌ر رووداوێك تۆمار بكات كه بكه‌ره‌كه دیار نییه، پۆلیسه‌كان ئامۆژگاری ژنێك ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن پێویسته سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه "نه‌ناسراوه" تۆمار بكه‌ی، ئه‌ویش ده‌پرسێت، ئه‌و كه‌سه "نه‌ناسراوه" كێیه؟
له رووداوێكی دیكه‌دا په‌یوه‌ندییه‌ك به پۆلیسه‌وه ده‌كرێت و پیاوێك ده‌ڵێت، ته‌له‌فۆنه‌كه‌م له كار كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها ژنێك په‌یوه‌ندی به پۆلیس ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت مۆبایله‌كه‌ی له‌لایه‌ن شۆفێرێكی تاكسییه‌وه 400 مه‌تر رفێندراوه و دواتر شۆفێره‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه پێی داوه‌ته‌وه، چونكه مۆبایله‌كه‌ی له‌ناو تاكسیه‌كه جێمابوو.
له رووداوێكی دیكه‌دا گه‌نجێك په‌یوه‌ندی ده‌كات و ده‌ڵێت، مۆبایله‌كه‌م ون كردووه، تكایه ئه‌وه ژماره‌كه‌مه په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانم له چ شوێنێك وگوێم له زه‌نگه‌كه‌ی بێت.
له سه‌رن[ڕاكێشترین په‌یوه‌ندیدا، ژنێك ته‌له‌فۆنی كردووه‌و گفتوگۆكه به‌م شێوه‌یه بووه:
- ژنه‌كه: به هۆی بوونی رووداوێكه‌وه په‌یوه‌ندیم به پۆلیس كردووه.
- پۆلیس: هیچ بریندارێك له رووداوه‌كه هه‌یه؟
- ژنه‌كه: به‌ڵێ، ئۆتۆمبێله‌كه‌م.
ماتیۆ له باره‌ی كتێبه‌كه ده‌ڵێت: "خه‌ڵك به‌بێ هیچ دوودڵییه‌ك په‌یوه‌ندی به ژماره‌ی فریاكه‌وتنه‌وه ده‌كات، ته‌نانه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی بچووكترین كێشه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هیوادارم له رێگه‌ی ئه‌م كتێبه‌وه خه‌ڵك تێبگات، كه ژماره 17 بۆ په‌یوه‌ندی فریاگوزارییه و ته‌نها بۆ حاڵه‌ته‌كانی فریاكه‌وتنه، نه‌ك بۆ خراپ به‌كارهێنانی".