تاران: کێشەی بانكيمان لهگهڵ فهرهنسا كۆتايى نههاتووه
K24 – ههولێر:
وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ پاریسی پایتەختی فەرەنسا، جارێکی دیکە لەبارەی سەپاندنی سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامی گەلەیی کرد و گوتی: ئەم سزایانە زۆر بە خاوی کۆتاییان پێدێت.
محەمەد جەواد زەریف، گوتی: کۆمپانیا و بانکەکانی فەرەنسا نابێ لە دروشمەکانی پاڵێوراوانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا دژ بە ئێران بترسن.
دوای واژووکردنی رێککەوتنی ناووکیی نێوانی ئێران و پێنج كۆ يهك، بڕیاربوو گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران هەڵبگیرێن، بەڵام دواتر ئەمریکا بە هۆی تاقیکردنەوەی مووشەکی دوورهاوێژ، هەموو گەمارۆکانی سەر ئێرانی هەڵنەگرت و هەندێک گەمارۆی دیکەشی خستەسەر.
دۆناڵد ترامپی پاڵێوراوی کۆماریخوازانی ئەمریکا گوتبووی ئەگەر سەربکەوێت، رێککەوتننامەی ئێران و ئەمریکا دەدڕێنێت و ئایەتووڵڵا خامەنیش لە وڵامدا گوتبووی ئەگەر ئەوان رێککەونتنامە بدڕێنن، ئێمە دەیسووتێنین.