تيرۆر به شێوازى چاوه‌ڕوان نه‌كراو.. مۆته‌كه‌يه‌كى نوێيه
K24 – هه‌ولێر:
به‌كارهێنانى ئامراز و رێگه‌ى جۆراو جۆر كه له لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانه‌وه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه، بووه‌ته جێى مه‌ترسى و وه‌ك مۆته‌كه‌يه‌كى نوێ ده‌ركه‌وتووه.
شه‌وى رابردوو له شارى نيسى فه‌ره‌نسا هاووڵاتييه‌كى ئه‌و وڵاته به بارهه‌ڵگرێكى گه‌وره كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نيشى پێبووه، هێرشيكرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و هاووڵاتيانه‌ى ئاهه‌نگى رۆژى نيشتيمانى وڵاته‌كه‌يان ده‌گێڕا و له ئه‌نجامدا 84 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا و 18ى ديكه بريندار بوون.
پۆليس توانيويه‌تى ئه‌نجامده‌رى هێرشه‌كه كه ته‌مه‌نى 31 ساڵ بووه بكوژێت و به گوێره‌ى به‌دواداچوونه‌كان ئه‌و كه‌سه به ره‌چه‌ڵك خه‌ڵكى تونس بووه.
ئه‌وه‌ى هێرشه‌كه له‌وانه‌ى پێش خۆى جياده‌كاته‌وه ئه‌وه‌يه ئه‌مجاره هێرشبه‌ره‌كه مادده‌ى ته‌قينه‌وه‌ى به‌كار نه‌هێناوه و به ئامرازێكى ئاسايى هێرشه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه. ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌مه‌ودوا هێزه ئه‌منييه‌كان به گومانه‌وه بڕواننه هه‌موو جۆره ئامێر كه‌رسته‌يه‌ك كه گريمانه‌ى ئه‌وه‌ى لێبكرێت بۆ كرده‌وه‌ى تيرۆريستيى به‌كار ده‌هێنرێت.
مه‌ترسى ئه‌وه‌ش له ئارادايه ئه‌و جۆره كه‌رسته‌يه له ناوچه و وڵاتى ديكه‌ى ئه‌وروپاييدا به‌كاربهێنرێت به‌و پێيه‌ى به ئاسانى تيرۆريستان ده‌توانن ده‌ستيان پێى رابگات و به‌كارى بهێنن.
تا ئێستا داعش به‌رپرسيارێتى خۆى له ئه‌نجامدانى ئه‌و هێرشه رانه‌گه‌ياندووه.
به راى شاره‌زايان هه‌رچه‌نده هه‌ماهه‌نگى له نێوان ده‌زگا هه‌واڵگرييه‌كاندا هه‌بێت، رێگرتن له‌و جۆره كرده‌وانه زۆر ئه‌سته‌مه.