دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین: چاره‌نووسی عێراق نه له‌ده‌ست په‌رله‌مان و نه له‌ده‌ست حكومه‌ته.. هێزی دیكه له‌وباره‌یه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر:
دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، سه‌رۆكی ئه‌نیستیتیۆتی مێری، سه‌باره‌ت به گومانه‌كان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا، له دۆخێكی ناسه‌قامگیری وه‌ك ئێستادا گوتی: به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن په‌یوه‌ست نییه به بارودۆخه‌كه، چونكه له دۆخی سه‌ختتریشدا هه‌لبژاردن ئه‌نجام دراون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوابخرێت، ئه‌وا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ره‌نگه هێزه سیاسییه‌كان ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نه‌زانن و بڕیاری پیشوه‌خته‌یان بگۆڕن.
ئه‌م گوتانه‌ی دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین له میانه‌ی میوانداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـدا هاتوون و گوتی: ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه، كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخرێن، زۆر له واده‌ی دیاریكراو دوورناخرێته‌وه، له‌وانه‌یه ته‌نیا بۆ چه‌ند مانگێك دوای بخه‌ن، بۆیه ئه‌و دۆخه ناسه‌قامگیره‌ی ئیستا به هۆكارێك نازانرێت بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ره‌نگه له‌كاتی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن گرژی و توندوتیژیش بێنه ئاراوه، به‌ڵام له رۆژی ده‌نگدان هێزه‌كان هیچ كیشه‌یه‌كیان نابێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر باسی ئه‌وه بكه‌ین ئاخۆ ئه‌و پرۆسه‌یه دواده‌خرێت یان نا، ئه‌وه بابه‌تێكی دیكه‌یه، چونكه بۆ دواخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌بێت په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر بدات، ئێستاش كه په‌رله‌مان بڕیاری خۆی داوه، كاتی ئه‌وه‌ی نییه له‌و بڕیاره‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه، مه‌گه‌ر دۆخێكی یه‌كجار تایبه‌ت و جیاوازتر له دۆخی ئێستا بێته ئاراوه، چونكه عێراق به‌رده‌وام به دۆخی تایبه‌ت و ده‌گمه‌ندا گوزه‌ر ده‌كات.
دووپاتیشی كرده‌وه، حكومه‌تی كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه گۆڕانكاری له واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكات، ئه‌گه‌رچی به رووكه‌ش پابه‌ندبوونی خۆشی به به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا نیشان داوه، به‌ڵام له‌وانه‌یه له‌ناخه‌وه په‌رله‌مان و حكومه‌ت حه‌ز نه‌كه‌ن ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌ڕێوه بچێت، چونكه ده‌یانه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه، به‌ڵام بۆ پیاده‌كردنی ئه‌و حه‌زه ئێستا هیچ پاساویكیان له‌ده‌ست نییه.
سه‌باره‌ت به هێزه سیاسییه‌كانیش گوتی: له‌وانه‌یه لایه‌نه سیاسییه بچووكه‌كان ترسیان هه‌بێت، به‌ڵام گه‌وره‌كان له‌وه ناترسێن كه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه بچێت یان نا، چونكه له‌كاتی هه‌لبژاردندا هه‌میشه باڵاده‌ستن و حكومه‌ت پێكده‌هێنن، ئه‌گه‌ر نه‌شكرا، كیشه‌یه‌كی گه‌وره‌یان نابێت، چونكه له ئێستاش ئه‌وان له حكومه‌ت و په‌رله‌مانن و خاوه‌ن ده‌ستكه‌وت و ئیمتیازاتن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كان بڕیاری خۆیان له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یاندووه و هیچ پاساوێكیشییان له‌به‌ر ده‌ست نییه، بۆیه ناتوانن له هه‌ڵووێسته راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یان پاشگه‌ز ببنه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێشیان ناخۆش بێت.
له‌باره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ش كه ئایا خه‌ڵكی عێراق بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن، یان له ده‌ره‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی عێراق ده‌درێت، دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین گوتی: داهاتووی عێراق به هه‌ڵبژاردن دیاری ناكرێت، چونكه دیمكوراسیه‌تی عێراق بریتییه له سندووقه‌كانی ده‌نگدان، كه ئه‌ویش ته‌نها په‌رله‌مان و حكومه‌ت دیاری ده‌كات، بگره ناتوانێت به‌و ره‌نگه‌ش حكومه‌ت دیاری بكات، كه كێ ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی عێراق بكه‌ین، چاره‌نووسی عێراق نه له‌ده‌ست په‌رله‌مان و نه له‌ده‌ست حكومه‌ت بووه، به‌ڵكو هێزی ئاشكرا و شاراوه، ناوخۆ و ده‌ره‌وه، حكومی و ناحكومی و كۆمه‌ڵێك لایه‌نی جیاواز بڕیار له‌وباره‌یه‌وه ده‌ده‌ن، كه ناتوانرێت ئه‌و چاره‌نووسه ببه‌سترێته‌وه به هه‌ڵبژاردن، چونكه هه‌ڵبژاردنه‌كه ته‌نیا په‌یوه‌سته به گۆڕینی حكومه‌ت و گۆڕینی نوێنه‌ران له په‌رله‌مان.
H.B