قەڵادزێ.. دوو بریندار گەیەندرانە نەخۆشخانە

K24 - ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگهیاند، کاتژمێر 12:30 خولەکی ئەمشەو، 2 بریندار بەناوەکانی (س.ح.پ) و (م.ع.ح)، کە هەردووکیان دانیشتووی گهڕهكی راپهڕینی قەڵادزێ-ن، گەیەندرانە نەخۆشخانە، کە شوێنەواری فیشەك بەسەر جەستەیانەوە هەیە و باری تەندروستی یەکێك لە بریندارەکانیش ناجێگیره.
بە گوتەی (م. ع)، لەسەر پردی راپەڕین، لەگەڵ هاوڕێکەی بەیەکەوە بوون، کاتێک دەستکاری دەمانچەکەی کردووە و فیشەکێك لەدەستی دەرچووە، بەر دەستی چەپی خۆی کەوتووە و دواتر بەر سنگی هاوڕێکەی کەوتووە، کە نەیزانیووە دەمانچەکە فیشەکی لەبەرە.
چەکی بەکارهاتوو دهستی بهسهردا گیراوه، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 416 تهقهكهرهكه راگیراوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.
د.ی