20 كاندید له ههڵبژاردنی عێراق دوورخرانهوه
K24 - ههولێر:
کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان له عێراق رایگهیاند، 20 کاندیدی هەڵبژاردنى داهاتوو بههۆی سهرپێچییهوه دوورخرانهوە.
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لە بەیاننامەیەکدا ئاشكرای كرد، بەهۆى سەرپێچى بڕگەى 3ى ماددەى 8ى یاساى هەڵبژاردنەکان، تایبەت بە نەبوونی هیچ پێشینەیەکی تاوان، 20 کاندیدى هەڵبژاردنى داهاتوو دوورخرانهوه.
بەگوێرەی بەیاننامەکەی کۆمسیۆن، ڕێگە بە حزب و هاوپەیمانێتییەکان دەدرێت، لە ماوەى 3 رۆژدا ناوى پاڵێوراوە دوورخراوەکانیان بگۆڕن، تانەش لە بڕیارەکە بدەن.
د.ی